كه‌رنه‌ڤاڵی پشتگیریكردن له‌ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له‌ شه‌قڵاوه‌ سازكرا

چین و توێژه‌كانی شارۆچكه‌ی شه‌قڵاوه‌ كه‌رنه‌ڤاڵی جه‌ماوه‌ریان بۆ پشتگیریكردن له‌ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی گێرا

چین و توێژه‌كان به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان جه‌ختیان له‌ ده‌نگدانی به‌ڵێ بۆ ریفراندۆم كرده‌وه‌ و داواشیان له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كرد كه‌ بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی یه‌كگرتوو بن و ده‌سته‌كه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستان بپارێزن.  هاووڵاتیان دووپاتیانكرده‌وه‌ كه‌ رۆژی بیست و پێنجی ئه‌م مانگه‌ به‌ گوڕوتینه‌وه‌ ده‌چنه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و به‌ به‌ڵێ ده‌نگ به‌ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ده‌ده‌ن و ئاهه‌نگی سه‌ربه‌خۆیی ده‌گێڕن.

لێدوان:
هیوا ئه‌حمه‌د -- به‌رپرسی لقی 24ی پارتی
جوان -- قایمقامی شه‌قڵاوه‌