ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م فێستیڤاڵی نمایشكردنی گوێزی هه‌ورامان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

ئه‌مرۆ یه‌كه‌م فێستیڤاڵی گوێز له‌ قه‌زای سه‌وڵئاوای سه‌ربه‌ شاری مه‌ریوان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

ئه‌مرۆ یه‌كه‌م فێستیڤاڵی گوێز له‌ قه‌زای سه‌وڵئاوای سه‌ربه‌ شاری مه‌ریوان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌ورامان خاوه‌ن باشترین جۆره‌كانی گوێزه‌ له‌ كوردستان، چه‌ندین جۆر شیرینی و خواردنی تایبه‌ت به‌ گوێز له‌م ناوچه‌یه‌ دروست ده‌كرێت.


له‌ ئامانجه‌كانی فێستیڤاڵه‌كه‌ گه‌شه‌پێدانی كلتووریی باخه‌وانی و ناردنی به‌رهه‌مه‌ گوێزییه‌كانه‌ بۆ بازاڕه‌كانی ده‌ره‌وه‌، هه‌روه‌ها ده‌ستنیشانكردنی كێشه‌كانی به‌رده‌م باخه‌وانه‌كانه‌ له‌ هه‌ورامان.