مێرسیدس ئۆتۆمۆبێلێكى نوێى به‌ شێوه‌یه‌كى جیاواز نمایش كرد

كۆمپانیاى مێرسیدسى ئه‌ڵمانى ئۆتۆمۆبێلێكى نوێى جۆرى ( مایباخ )ى نمایش كرد كه‌ شێوه‌یه‌كى زۆر جوان و نایابى هه‌یه‌.


ئاماده‌كردن / سیروان عه‌زیز 


كۆمپانیاى مێرسیدسى ئه‌ڵمانى ئۆتۆمۆبێلێكى نوێى جۆرى ( مایباخ )ى نمایش كرد كه‌ شێوه‌یه‌كى زۆر جوان و نایابى هه‌یه‌.

كۆمپانیاى مێرسیدسى ئه‌ڵمانى ئۆتۆمۆبێلێكى (مێرسیدسى جۆرى مایباخ 6 كابریۆلێت)ى مۆدێل 2017 له‌ سه‌ره‌تاى مانگى 8 هه‌شت نمایش كردووه‌.


ئه‌م جۆره‌ ئۆتۆمۆبێله‌ تواناى 750 هێزى ئه‌سپى هه‌یه‌ و به‌ كاره‌با كار ده‌كات "شه‌حنكردن" ئۆتۆمۆبێله‌كانى جۆرى مایباخ كۆمپانیاى مێرسیدس به‌رهه‌میان ده‌هێنێت چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندیى زیاترى له‌ مێرسیدسى ئاسایى بۆ داده‌نرێت به‌مه‌ش ئۆتۆمۆبێله‌كانى مایباخ نرخێكى گرانبه‌هایان هه‌یه‌.

ئۆتۆمۆبێله‌كه‌ به‌ شێوه‌یكى زور سه‌رنجراكیش دروستكراوه‌ و شوینى مه‌كینه‌ى كه‌ره‌سته‌و پێداویستى سه‌فه‌ركردنى هه‌یه‌ و شوێنى جانتاى بۆكراوه‌.

هه‌رچه‌نده‌ كۆمپانیاكه‌ نرخ و كاتى خستنه‌ بازاڕى ئاشكرا نه‌كردووه‌ به‌ڵام پێشبینى ده‌كرێت نرخێكى گرانبه‌هاى هه‌بێت و هه‌روه‌ها ببێته‌ یه‌كێك له‌ گرانبه‌هاترین ئۆتۆمبێله‌كانى جیهان.

كۆمپانیاى مێرسیدس له‌ ساڵى 1926 له‌ ئه‌ڵمانیا دامه‌زراوه‌ و ئۆتۆمبێله‌كانى به‌ یه‌كێك له‌ باشترین ئۆتۆمبێله‌كانى جیهان داده‌نرێت.