چی ماوە پارتی نەیکا...؟

تاکی کورد بۆ ئەوەی دروستی و ڕاستگۆیی حزبی کوردی بۆ دەربکەوێت بەتایبەت لەگەڵ دروشم و هەنگاوەکانی پێویستە خۆی دابمالێت
النسخة المصغرة

بەدرێژای مێژووی دروست بوونی، ئەرکی بەڕوودا وەستانەوەی فەرهەنگی دژە نەتەوەیی بووە کە لەلایەن هەرسێ نەتەوەی فارس و تورک و عەرەب ئاراستەکراوە، ئەمە جگە لە توڕهەلدانی سایکۆلۆژیای نەتەوەی سەردەست کە میراتگرانی (عوسمانی ،سەفەوی، عەباسی) ئەمڕۆش خەونی پێوە دەبینن.

لە تەمەنی پارتی، دوو گولـلە بەر بە ڕووی دوژمن تەقێنرابێت، هەردووکیان نەبێت، لانی کەم یەکێک پارتی تەقاندوویەتی، وە لە خزمەتیشدا دوو بلۆک داندرابێت پارتی یەکیانی داناوە، هاوکاری دووەمیشیان بووە، ئەوە ئەرکی پارتیە، نەدەتوانێ منەت بەسەر خەلکی کوردستانەوە بکات، نەکەس منەتی لێی دەکڕێت.

تاکی کورد بۆ ئەوەی دروستی و ڕاستگۆیی حزبی کوردی بۆ دەربکەوێت بەتایبەت لەگەڵ دروشم و هەنگاوەکانی پێویستە خۆی دابمالێت لە وەڵائو سۆزو کاریگەریەکانی حزبی، ئینجا هەلسەنگاندنێک و خوێندنەوەیەکی لۆژیکیانەو دادوەرانە بۆ حزبە کوردییەکان بکات.

ئەمڕۆی کورد پێویستی بەحزبێک یان چەند حزبێکی نەتەوەیی هەیە، خۆ ئەگەر حزبی نەتەوەیش نەبێت پێویستی بەو حزبانەهەیە، خزمەت بە بەرژەوەندیە باڵاکانی نەتەوە دەکەن و ناتوانن لە هێلەگشتیە نەتەوەییەکان لابدەن، لێرەدا بە پێناسەیەکی سنورداری نەتەوەیش نەبێت بۆ حزبی لە وردە ڕوانینێک پارتی زەق دەردەکەوێت، وەک حزبی نەتەوەی کە پرسی نەتەوەیی لە کردارو بەرنامەکەیدا قالبوەتەوە.

پارتی ئەگەر شەریکە بەشی گەندەلی و بەهەدەردانی سامانی وەڵات بێت، بەڵام قەت فرۆشیاری خاک و سوکسەرنجدانی پرسی نەتەوەی کوردنەبووە، بگرە پارێزەری کەرامەتی نەتەوەیی بووە لە مێژووی دوورو نزیک. ڕەنگە ئەو هەلوێستە بەس بێت بۆ ئەوانەی لە راستی کێشەی نەتەوەیمان تێدەگەن، بۆیە پارتی لەنێو هەموو حزبەکانی دیکە زیاتر لەهەموویان نزیکترە لەواقعی ئازاری نەتەوەیمان و پارێزەرێکی ڕابردوو پاکی نەتەوەی کوردە. 

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ