فیلمه‌كه‌ی " شینوار كه‌مال " له‌ ئوسترالیا خه‌ڵات ده‌كرێت

له‌ نێو 6 فیلمی دیكه‌ی به‌شدار بوو خه‌ڵاتی یه‌كه‌می پێبخشرا


له‌ ئه‌نجامی به‌شداریكردنیدا له‌ فێستیڤاڵی سیدنی ، كه‌ چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌ ئێستا له‌ وڵاتی ئوسترالیا به‌رێوه‌چوو ، فیلمی دیكۆمێنتاری " مین هه‌ڵگر " له‌ ده‌رهێنانی " شینوار كه‌مال " وه‌ك باشترین فیلم خه‌ڵاتكرا .

ئه‌م ده‌رهێنه‌ره‌ ئاشكرایده‌كات ، دوای ئه‌وه‌ی به‌ فیلمی دیكۆمێنتاری " مین هه‌ڵگر " له‌ فێستیڤاڵی سیدنی به‌شداریمان كرد كه‌ ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا له‌ وڵاتی ئوسترالیا ئه‌نجامدرا ، ئه‌مرۆ 9/7/2018 ئاگادار كراینه‌وه‌ كه‌ فیلمه‌كه‌مان وه‌ك باشترین فیلمی دیكۆمێنتاری له‌ نێو 6 فیلمی دیكه‌ی به‌شدار بوو خه‌ڵاتی یه‌كه‌می پێبخشرا .

شینوار گوتیشی ، ئه‌م فیلمه‌ باس له‌ ژیانی پێشمه‌رگه‌ی شه‌هید كۆلۆنێل فاخیر ده‌كات ، له‌ ئه‌نجامی به‌شداریكردنیدا له‌ ژماره‌یك فێستیڤاڵی جیهانی و نێوده‌وله‌تیدا ، ژماره‌یه‌ك خه‌ڵاتی جۆراو جۆری به‌ده‌ستهێناوه‌ .