كه‌ریم بنزیما په‌یامى ماڵئاوایی بڵاوكرده‌وه‌

له‌هه‌ژمارى خۆی له‌ئینیستگرام


شه‌وى ڕابردوو ، كه‌ریم بنزیمای فه‌ڕه‌نسى ، هێرشبه‌ری یانه‌ى ڕیاڵ مه‌دریدى ئیسپانى له‌هه‌ژماری خۆی له‌ئینیستگرام له‌تویته‌كه‌یدا ڕایده‌گه‌ێنێت ،  به‌ر له‌ ٩ ساڵ  پێش ئێستا  درێسى یانه‌ى ڕیاڵ مه‌دریدم پۆشى ، سوپاس بۆ پێرێزی سەرۆکی یانە ،  سوپاس بۆ ھەموو ئەندامان و ده‌سته‌ى كارگێری ،  سوپاس بۆ ته‌واوی یاریزانان له‌یانه‌كه‌م  ، جێگای شانازین بۆمن ، شانازی به‌درێسى ڕیاڵ مه‌دریده‌وه‌ ده‌كه‌م كه‌له‌و ماوه‌یه‌ پۆشیتم ، تا ماوم خۆم  بە قەرزداریان دەزانم .

ئه‌مه‌ به‌شێك له‌په‌یامه‌كه‌ى كه‌ریم بنزیمای فه‌ره‌نسى بوو كه‌له‌تویته‌كه‌یدا له‌ئینیستگرام بڵاوى كردبووه‌وه‌ . 

په‌یامه‌كه‌ى كه‌ریم له‌په‌یامى كۆتایی ده‌چێت ، كه‌ناوبراو ماڵئاوایی له‌یانه‌ى ڕیاڵ مه‌درید بكات ، به‌پێى سه‌رچاوه‌ هه‌واڵیه‌كانیش یاریزانه‌ فه‌ره‌نسیه‌كه‌ په‌یوه‌ندی ده‌كات به‌یانه‌ى ناپۆلی 

karem

شوان عه‌زیز