ڕاكان جبورى داوای لادانى به‌رێوه‌به‌ری وه‌رزش و لاوانى كه‌ركوك ده‌كات

كوردێك به‌رێوه‌به‌ری ئه‌م به‌شه‌یه‌


ڕاكان جبورى پارێزگاره‌ به‌وه‌كاله‌ته‌كه‌ى كه‌ركوك ، له‌نوسراوێكدا به‌ناوى پارێزگارى كه‌ركوك به‌رزى كردووه‌ته‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌تى وه‌رزش و لاوانى عێراق  له‌به‌غدا ، داوا ده‌كات  ناسیح شوانى كه‌كورده‌ له‌پۆستى به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزش و لاوانى كه‌ركوك لاببرێ و له‌شوێنى ئه‌و كه‌سێك له‌نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب دابندرێ 

لادانى به‌رپرسانى كورد له‌پۆسته‌ كارگێری و فه‌رمانگه‌كانى كه‌ركوك به‌رده‌وامه‌ له‌هه‌فته‌ى پێشوو له‌دیوانى پارێزگادا پێنج به‌رێوه‌به‌ری كورد لابردران و له‌شوێنى ئه‌وان كه‌سانى دیكه‌ له‌نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و توركمان دانران 


 له‌ 16 ى ئۆكتۆبه‌ر به‌هاوكارى چه‌ند به‌رپرسێكى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ، ڕێگا خۆش كرا له‌هاتنه‌ ناوه‌وه‌ى هێزه‌ میلیشیاكانى شیعه‌ و هێزه‌كانى دیكه‌ى عێراقى ، به‌هاتنى ئه‌و هێزانه‌ كه‌ركوك و ناوچه‌كه‌ داگیر كرا ، بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ى ئه‌و ڕۆژانه‌ى لێبكه‌وێته‌وه‌ كه‌ڕۆژانه‌ به‌رپرسى كورد له‌پۆسته‌كانیان دور ده‌خرێنه‌وه‌ له‌شوێنى ئه‌وان كه‌سانى دیكه‌ له‌نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و توركمان داده‌نرێن ، وێڕاى ئه‌وه‌ى به‌هۆى هاتنى ئه‌و هێزانه‌وه‌ نزیك به‌ 200 هه‌زار خێزانى كورد ئاواره‌ بوونه‌ . 

 

rakan jbwrey


شوان عه‌زیز