‌عه‌بادی: سوتانی سندوقه‌كانی ده‌نگدان به‌ ئه‌نقه‌ست بووه‌

ئاگر له‌ كۆگایه‌كی كۆمیسیۆن كه‌ته‌وه‌


حەیدەر عەبادی ڕایگەیاند، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، سوتانی کۆگای دەنگەکان لە ڕەسافەی بەغدا، بە ئەنقەست بووە و گوتیشی: له‌ده‌سه‌ڵاتى په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاتى حكوومه‌تدا نییه‌، هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى 12ى ئایار، هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه‌.

حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌ كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی هه‌فتانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا رایگه‌یاند: ئاگره‌كه‌ی كۆگاكانی ره‌سافه‌ به‌رپرسیارێتیی كۆمسیۆنه‌ و به‌پێی راپۆرته‌ سه‌ره‌تاییه‌كان دره‌كه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌و كاره‌ به‌ ئه‌نقه‌ست بووه‌.

حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى عێراقی فیدڕاڵ، له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌دواى دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، به‌ ڕۆژنامه‌نووسانى ڕاگه‌یاند: له‌ده‌سه‌ڵاتى په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاتى حكوومه‌تدا نییه‌، هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى 12ى ئایار، هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه‌.


سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، گوتیشی: "دووباره‌كردنه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردن، پێویستى به‌ حوكمى دادگا هه‌یه‌ و ته‌نها دادگا ده‌توانێت بڕیارى دووباره‌كردنه‌وه‌ى بدات".


سه‌باره‌ت به‌ هاتنى سوپاى توركیا بۆ ناو خاكى عێراق، عه‌بادی، ڕای گه‌یاند: "هیچ ڕێككه‌وتنێكى پێشوه‌خته‌مان له‌وباره‌یه‌وه‌ نییه‌ و هاتنى سوپاى توركیاش، ته‌نها بۆ بانگه‌شه‌ى سه‌رۆكایه‌تییه‌ له‌ توركیا".

شایه‌نی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو، ئاگر به‌ردرایه‌ كۆگایه‌كی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و به‌هۆیه‌وه‌ سه‌دان سندووق و ئامێر و كه‌ره‌سته‌ و كه‌لوپه‌لی هه‌ڵبژاردن سووتێنران.

دوای ستوونانی كۆگایه‌كی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان لایه‌نه‌ عێراقیه‌كان یه‌كدیان تۆمه‌تباركردو هه‌ندێ لایه‌نیش داوای دووباركردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن.