سەرۆکی چیچان سەردانی محەمەد سەڵاح دەکات

ئاماده‌یی هه‌ڵبژارده‌ى میسر له‌خاكى چیچان مایه‌ى خۆشحاڵیمانه‌


هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى میسر له‌ئێستادا  له‌چیچانن له‌پێناو ئاماده‌كاریان بۆ یاریه‌كانى جامى جیهانى 2018ى رووسیا ، كه‌رۆژى پێنج شه‌ممه‌ى داهاتوو یاریه‌كان ده‌ست پێده‌كات ، له‌میانى مه‌شقه‌كانى ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ ، رەمەزان قەدیرۆڤ سەرۆکی چیچان  سه‌ردانى  هه‌ڵبژارده‌ى میسر و تایبه‌ت محەمەد سەڵاح ده‌كات . 

ناوبراو له‌میانى سه‌ردانه‌كه‌ی بۆلای یاریزانانى میسر  رایگەیاند ،   خۆمان به‌خۆشحاڵ ده‌زانین كه‌ئه‌مرۆ له‌خاكمان هه‌ڵبژارده‌ى میسر لێره‌ ئاماده‌نه‌ و مه‌شقه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، ناوبراو ڕاشیگه‌یاند میسر بۆ ئێمه‌ وه‌ك رووسیا وایه‌ . 

سه‌رۆكى چیچان ڕاشیگه‌یاند : دڵخۆشین به‌تواناكانى  محەمەد سەڵاح ، وه‌ك  باشترین یاریزانی جیھان ده‌یبنین ، ئاماده‌یی ناوبراویش لێره‌ مایه‌ى دڵخۆشیمانه‌ .