محەمەد سەڵاح هیوا ده‌خوازم له‌قۆناغى 16 له‌به‌رامبه‌ر ئیسپانیا یاری ئه‌نجام بده‌ین

ده‌یه‌وێت له‌و قۆناغه‌دا رووبه‌رووی رامۆس ببێته‌وه‌


محەمەد سەڵاحى میسرى  له‌سه‌ر به‌شدارى هه‌ڵبژارده‌ى وڵاته‌كه‌ى له‌مۆندیال رایده‌گه‌یه‌نێت ، هه‌ستێكى خۆشه‌ هه‌ڵبژارده‌ى میسر به‌شداره‌ له‌مۆندیالى  2018ى  رووسیا ، هیوامان سه‌ركه‌وتنمانه‌ له‌یاریه‌كانى قۆناغى یه‌كه‌م ، تابتوانین سه‌ركه‌وین بۆ قۆناغى 16ى جامى جیهانى .

محه‌مه‌د سه‌لاح ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت له‌قۆناغى شازده‌ هیوا ده‌خوازین به‌ر هه‌ڵبژارده‌ى  ئیسپانیا بكه‌وین  ، وه‌ڕاشیگه‌یاند سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌یه‌ بۆ میسر گه‌ر سه‌ركه‌وین بۆ ئه‌و قۆناغه‌.

لێدوانه‌كه‌ى سه‌لاح له‌سه‌ر رووبه‌روبونه‌وه‌یان له‌به‌رامبه‌ر ئیسپانیا كه‌هیواده‌خوازێت به‌ر ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ بكه‌ون له‌قۆناغى شازده‌ ، ناوبراو دەیەوێت جارێکی تر رووبەروی رامۆس ببێتەوە

ھەڵبژارده‌ى  میسر لە کۆمەڵەی یەکەمدایه‌ له‌مۆندیال له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌كانى  رووسیا ،  ئۆرگوایی ، سعودیە  یاری ئه‌نجام ده‌دات .  

شوان عه‌زیز