هه‌ولێر و به‌ریتانیا به‌ هاوبه‌شی فیلمێك نمایش ده‌كه‌ن

باس لە سەدەی ڕابردوو دەکات


هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كۆنسوڵخانه‌ی به‌ریتانیا به‌ هاوبه‌شی  بریارانداوه‌ له‌ مانگی داهاتوو له‌ هۆلی سینه‌مای فاملی مۆل له‌ هه‌ولێر فیلمێك نمایشبكه‌ن .

به‌رێوه‌به‌ری هونه‌ری سینه‌مای هه‌ولێر " شاخه‌وان مسته‌فا "  ئاشكرایده‌كات ،لەگەڵ نوێنەری کۆنسوڵگەریی بەریتانیا چەند بابەتێکی ھونەری گفتوگۆی چڕی لەسەر کراوە و لە داھاتووشدا کاری زیاتر لە نێوان ھەردوولا ئەنجام دەدرێت .

 وتیشی ناوەڕۆکی فیلمەکە باس لە سەدەی ڕابردوو دەکات، بە تایبەتی لە ساڵی 1920 کە بەریتانیەکان دێنە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و خۆیان وەک ھێزێکی گەورە لە نێو وڵاتانی عەرەبی دەناسێنن و تا دەگەن بە عێراق و دۆستایەتی نێوان کورد و بەریتانیاش لەو فیلمەدا نیشان دەدرێت .