هه‌ولێر.. پێشنیازی كاراكردنه‌وه‌ی بەنزینخانە حكوومیه‌كان دەكرێت

تایبەت دەكرێن بە ئۆتۆمبێلی تەكسی

گرفتی گرانبوونی بەنزین لە هەرێمی كوردستاندا سەر هەڵدەداتەوە و ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێریش كۆبوونەوەیەك لەو بارەیەوە دەكات و بڕیارە بۆ چارەكردنی گرفتەكە چەند هەنگاوێك بگیرێنە بەر . 

عەلی ڕەشید سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتیی كوردستان گوتی: ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو، ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر كۆبوونەوەیەك لەو بارەیەوە دەكات، لیژنەی پیشەسازیی ئەنجوومەنی پارێزگاش بۆ ئەم مەبەستە ڕاپۆرتی خۆی دەخاتە ڕوو و گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت . 

گوتی: یەكێك لە پێشنیازەكان ڕەنگە ئەوە بێت، كە تا ئەم قەیرانە تێدەپەڕێت بەنزینخانە حكوومییەكان كارا بكرێنەوە و تایبەت بكرێن بە ئۆتۆمبێلی تەكسی، چونكە ئەوان لە دۆخێكی خراپدان و توانای ئەوەیان نییە ئەو پارەیە بدەنە بەنزین .