ووشه‌ی گوگڵ مانای چیيه‌؟

ڕۆژانه‌ ملیۆنان كه‌س سه‌ردانی ده‌كات

ڕۆژانه‌ هه‌ریه‌ك له‌ ئێمه‌ له‌ كاتی به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت و گه‌ڕان به‌دوای زانیاریه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌ریه‌ك له‌ ئێمه‌ گۆگڵ به‌كار ئه‌هێنێت بۆ ده‌ست كه‌وتنی زانیاریه‌كان و گه‌ڕان له‌ ئینته‌رنێت،به‌جۆرێك گۆگڵ یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌تێن و زۆرتێن به‌كارهێنه‌ری هه‌یه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان كه‌ به‌ زۆربه‌ی زمانه‌كانی جیهان گه‌ڕانی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت.

ئایا ڕۆژێك له‌ ڕۆژان بیرت له‌وه‌ كردۆته‌وه‌ ووشه‌ی گۆگڵ واتای چیه‌ و مانای چی ده‌گه‌یه‌نێت!؟

راستی وشه‌ی Google بریتییه‌ له‌ Googol که‌‌ زاراوه‌يه‌كی وه‌رزشی يه‌ به‌ مانای( ١ به‌دواده‌كه‌وێ به‌ سه‌د به‌رامبه‌ر سفر) ئه‌و وشه‌يه‌ دانراوه‌ له‌لايه‌ن زانا(ميلتون سيروتا) كه‌ ده‌كاته‌ كوڕی خوشكی زانای بيركاری ئه‌مه‌ريكی (ئيدوارد كاسنه‌ر) ،وه‌ ئه‌م ناوه‌ له‌ كتێبی (Mathematics and the Imagination ) (بيركاری وخه‌ياڵ) نوسراوه‌ كه‌ له‌ دانانی (كاسنه‌رو جيمس نيو مان )ه‌.

هه‌ڵبژاردنی ناوی google دوای ئه‌وه‌ی وه‌رچه‌رخان یان گۆڕان یان بڵێین یاری به‌و وشه‌ی googol كراوه‌ تا هاتۆته‌ سه‌ر وشه‌ی google.

شایانی باسه‌ Google یه‌كێكه‌ له‌ ماڵپه‌ڕه‌ به‌ناوبانگه‌كانی جیهان كه‌ ڕۆژانه‌ ملیۆنان كه‌س سه‌ردانی ده‌كات و سوود له‌ خزمه‌تگوزاریه‌كانی وه‌رده‌گرێت ، ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌ پله‌ی یه‌كه‌م Google به‌كاردێنن بریتین له‌ : ئه‌رژه‌نتین – ئوسترالیا – به‌لچیكا – به‌رازیل – كه‌نه‌دا – دانیمارك – فه‌ره‌نسا – ئه‌ڵمانیا – هیندستان – ئیتالیا – مه‌كسیك – ئیسپانیا – سوید – سویسرا – وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا .

 سه‌رچاوه‌/ تێك ئای

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی