چواره‌مین دیداری شانۆی یۆتۆبۆری سازكرا

بڕوانامه‌ی ڕێزلێنان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ند ی به‌شدار بوو پێشكه‌ش كرا

كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی یۆتۆبۆریله‌ چواره‌مین دیداری خۆی به‌ به‌شداریده‌سته‌یه‌كله‌ هونه‌رمه‌ندانی كوردكه‌ به‌ سێ شانۆ گه‌ری به‌شداربوون ساز كرد، شانۆگه‌ریه‌كانیش بریتی بوون له‌شانۆیی سه‌فه‌ر، به‌ سپۆنسه‌ری كۆمپانیای لارا له‌ ده‌رهێنانی به‌كر ڕه‌شید و، بیڕۆكه‌ و نواندنی ڤیان كه‌مال، ھه‌روه‌ھا شانۆگه‌ری (كه‌س ده‌رگاكه‌ ناكاته‌وه‌)، ئاماده‌كردن و ده‌رهێنانی دلێر محمد تاهیر، نواندنی مهرام عومه‌ر، شانۆیی (ڕۆژێك له‌ UN )، بیرۆكه‌و نواندن و ده‌رهێنانی كه‌ریمۆك.

له‌م باره‌یه‌وه‌ (ڤیان كه‌مال) كچه‌ شانۆكار و به‌شداربووی یه‌كێك له‌ شانۆگه‌رییه‌كانی یۆتۆبۆری به‌ (ھه‌ولێر)ـی ڕاگه‌یاند: له‌و دیداره‌دا بینه‌رێكی زۆر تێیدا ئاماده‌بوون، جگه‌ له‌ كۆمه‌ڵێ هونه‌رمه‌ندانی دیار كه‌ بانگهێشت كرابوون، هه‌روه‌ها، دیدار سێ ڕۆژیخایان و، بڕوانامه‌ی ڕێزلێنان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ند ی به‌شدار بوو پێشكه‌ش كرا و له‌ هه‌مان كاتدا كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی یۆتۆبۆری، بڕوانامه‌ی ڕێزلێنانی، بۆ كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ندی به‌ڕێزی، ناوه‌وه‌ی وڵات پێشكه‌ش كرد.

شایه‌نی گوتنه‌، دیدار زۆر به‌ شێوه‌یه‌كی باش به‌ڕێوه‌ چوو، شانۆیی "سه‌فه‌ر" پێشه‌نگی شانۆیی به‌رهه‌مه‌كانی چواره‌مین دیدار بوو، جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی هونه‌رمه‌ندانی ئاماده‌ و بینه‌ران بوو سه‌فه‌ر، به‌ سپۆنسه‌ری لارا فیلم، له‌ ده‌رهێنانو سینۆگرافیا، به‌كر ڕه‌شید، بیرۆكه‌ و نواندنی ڤیان كمال، یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر، كاروان علی مه‌چۆل كاركردن له‌ هه‌مان شانۆگه‌ری، له‌ چوارچێوه‌ی شانۆیی وێنه‌ كاری له‌سه‌ر كرابوو، بیرۆكه‌كه‌ باس له‌ نه‌هامه‌تی و سه‌ختی ژیان و كه‌وتن و ئیراده‌ی هێزی مرۆڤ له‌ هه‌ستانه‌وه‌ی ده‌كرد، له‌ ژنێكدا جێگه‌ی دڵخۆشیه‌، كه‌ شانۆیی سه‌فه‌ر له‌ چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپا بانگێشت كراوه‌، كه‌ پێشكه‌ش بكڕێ، وه‌ك وڵاتی سوید شاری ستۆكهۆڵم، له‌ به‌ریتانیاش له‌ هه‌ردوو شاری له‌نده‌ن و ماجێسته‌ر

سه‌رچاوه‌/ هه‌ولێر

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی