فرمێسك " ئاره‌زووی فرین " بڵاوده‌كاته‌وه‌

له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا بڵاویده‌كاته‌وه‌


گۆرانیبێّژی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان " فرمێسك حافیز " له‌ ژێر ناوی " ئاره‌زووی فرین " ئه‌لبوومێكی تازه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌ .

ئه‌م گۆرانیبیژه‌ له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاشكرایده‌كات ، سه‌رجه‌م كاره‌كانی ئه‌لبوومه‌ نوێكه‌ی ته‌او بووه‌ و له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا بڵاویده‌كاته‌وه‌ ، وتیشی كه‌ زۆر به‌م ئه‌لبوومه‌ ماندوو بووه‌ و بۆ سه‌ركه‌وتنی كاره‌كه‌ی ئه‌وه‌ی له‌ ده‌ستی هاتووه‌ له‌ رووی ماددی و مه‌عنه‌وی درێخی لێنه‌كردووه‌ ، هیوای ئه‌وه‌ش ده‌خوازێت كه‌ بتوانێت دڵی هه‌وادارانی خۆش بكات .

گۆرانی " ئاره‌زووی فرین " یه‌كێكه‌ له‌ گۆرانییه‌كانی نێو ئه‌لبوومه‌ تازه‌كه‌ی " فرمێسك " كه‌ كاری كلیپكردنی بۆ ئه‌نجامداوه‌ و هه‌ر له‌ دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌لبوومه‌كه‌ ، ئه‌م گۆرانییه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌ .

فرمێسك حافیز خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌ و خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك له‌ گۆرانیی و ڤیدیۆ كلپیه‌ ، له‌ ئێستادا نیشته‌جێیه‌ له‌ ئه‌ورووپا .