فیلمێك له‌باره‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ فیستیڤاڵێكی مۆسكۆ خه‌ڵات كرا

له‌سه‌ر قاره‌مانیه‌تی كه‌تیبه‌ی ھه‌نده‌سه‌ی فه‌رمانده‌یی ھێزه‌كانی پشتیوانی یه‌كی پێشمه‌رگه‌

فیلمێكی به‌ڵگه‌نامه‌یی كورد كه‌ له‌باره‌ی پێشمه‌رگه‌كانی كوردستانه‌، له‌ ڤیستیڤاڵی Detectiveی پۆلیسی له‌ موسكۆی پایته‌ختی رووسیا خه‌ڵات كرا.

فیلمی (رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی مردن به‌كه‌ته‌ر) كه‌ له‌سه‌ر قاره‌مانیه‌تی كه‌تیبه‌ی ھه‌نده‌سه‌ی فه‌رمانده‌یی ھێزه‌كانی پشتیوانی یه‌كی پێشمه‌رگه‌، له‌لایه‌ن ده‌رھێنه‌ری كورد سه‌روه‌ر عه‌بدوڵا و فه‌رمانده‌یی پشتیوانی یه‌ك به‌رھه‌م ھێنراوه‌، له‌ گه‌ڕی بیسته‌می فیستیڤاڵه‌كه‌ی مۆسكۆدا خه‌لات كرا.

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی