له‌ حه‌ویجه‌ داعش سه‌رى دوو چه‌كدارى حه‌شدى عەشایری ده‌بڕێت

وێنه‌ى ساتى سه‌ر بڕینى هه‌ردوو چه‌كداره‌كه‌ى حه‌شدیان بڵاو كردووه‌ته‌وه‌


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ داعش له‌په‌یجى تایبه‌تیان له‌توێته‌ر بڵاویان كرده‌وه‌ ،  له‌سنورى زاب له‌قه‌زاى حه‌ویجه‌  دوو چه‌كدارى حه‌شدى عەشایریمان ده‌ستگیر كردووه‌ ، ئه‌وان لاى ئێمه‌ به‌م شێوه‌یه‌ كۆتاییان به‌ژیانیان دێت به‌سه‌ر بڕینیان . 
داعش وێنه‌ى ساتى سه‌ر بڕینى هه‌ردوو چه‌كداره‌كه‌ى حه‌شدیان بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ كه‌له‌چۆله‌وانێیه‌كى سنوره‌كه‌ وێنه‌ى گیراوه‌

له‌دوای شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر هاتنى هێزه‌ میلیشیاكانى حه‌شد و سوپای عێراق بۆ ناوچه‌كانى كه‌ركوك و سنوره‌كه‌ ، چاڵاكى چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى زیادى كردووه‌ ، له‌ڕۆژى شه‌ممه‌ى رابردووش له‌پرۆسه‌ى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق داعش له‌باشوورى كه‌ركوك هێرشى كرده‌ سه‌ر پۆلیسى عێراقى هه‌شت پۆلیس كوژران له‌كرده‌كه‌ی داعش دا