ئاڵا تاڵه‌بانی ته‌نها 996 ده‌نگی له‌ لیستی هاوپه‌یمانی به‌غدا به‌ده‌ست هێناوه‌

ژماره‌ 5ی له‌ لیستی هاوپه‌یمانی به‌غدا هه‌بووه‌

به‌ پێی هه‌واڵێكی میدیا عێراقییه‌كان له‌ راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردن، ئاڵا تاڵه‌بانی له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی به‌غدا 996 ده‌نگی هێناوه‌ كه‌ ژماره‌ 5ی له‌ هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كه‌دا هه‌بوو.

پێشتر ئاڵا تاڵه‌بانی رایگه‌یاندبوو كه‌ خۆكاندیدكردنی له‌و لیسته‌ عه‌ره‌بییه‌، به‌ ئاگاداریی ماڵی مام جه‌لال و هێرۆ خان بووه‌.

له‌ خولی پێشووی په‌رله‌ماندا ئاڵا تاڵه‌بانی نزیكه‌ی 5 هه‌زار ده‌نگی له‌سه‌ر لیستی یه‌كێتی له‌ كه‌ركووك به‌ده‌ستهێنابوو.

كاتژمێر ٧ی به‌یانی رۆژی 12-5-2018 پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی له‌ سه‌رجه‌م شارو شارۆچكه‌كانی كوردستان و عێراق ده‌ستی پێكرد ،بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگده‌ران نوێنه‌ری خۆیان بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڵبژێرن،كاتژمێر 6ی ئێواره‌ی هه‌مان رۆژیش پرۆسه‌كه‌ به‌ شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی كۆتایی هات.

ئاماده‌كردنی: رزگار