فیلمی " كچانی كورد " بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵات ده‌چێته‌ فه‌ره‌نسا

ئێڤا ئۆسۆن كاری ده‌رهێنانی بۆ فیلمی " كچانی خۆر " ئه‌نجامداوه‌


ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 12/5/2018 فیلمێكی كوردی له‌ ژێر ناوی " كچانی خۆر " له‌ فێستیڤاڵی كانی جیهانیدا له‌ فه‌ره‌نسا ، له‌ به‌شی پێشبڕكێ  بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵات كێبركێی وڵاتی جیهان ده‌كات .

شه‌یدا حوسامی ژنه‌ كوردێكی به‌شداربووی فیلمه‌كه‌یه‌ ئاشكرایده‌كات ، كه‌ یارمه‌تییه‌كی زۆری ئه‌كته‌ری ناسراوی ئێرانی " گوڵشیفته‌ فه‌راهانی " كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی فێری زمانی كوردی بكات و رۆلێكی باش له‌ فیلمه‌كه‌دا ببینێت .

هه‌ر یه‌ك له‌ هونه‌رمه‌ندا " رۆژین ، سیما ، ئه‌مه‌ل كورده‌ و كچه‌كوردێكی دیكه‌ به‌ ناوی دالیا " له‌م فیلمه‌دا رۆلی ئێزیدی ده‌بینن ، له‌ سه‌دا حه‌فتای كاره‌كانی ئه‌و فیلمه‌ له‌ لایه‌ن  ژنان و كچان به‌رێوه‌چوون و ئه‌نجامدراوه‌ .

ده‌رهێنه‌ری فه‌ره‌نسی " ئێڤا ئۆسۆن " كاری ده‌رهێنانی بۆ فیلمی " كچانی خۆر " ئه‌نجامداوه‌ و چیرۆكه‌كه‌ش  رێزلێنانێكی هونه‌رییه‌ له‌ ژنانی شه‌رڤانی كورد ، هه‌روه‌ها باس له‌ ژنه‌ رۆژنامه‌نووسان و ژنانی ئێزیدی قوربانیانی ده‌ست داعش ده‌كات .

فێستیڤاڵی سینه‌مای كان  كۆنترین فێستیڤالی تایبه‌ت به‌ فیلمه‌ كه‌ له‌ ساڵی 1946 ه‌وه‌ تاكو ئێستا له‌ شاری كان له‌ وڵاتی فه‌ره‌نسا به‌رێوه‌ده‌چێت .