یه‌كێك له‌ به‌رهه‌كانی " به‌ختیار عه‌لی " ده‌كرێته‌ فارسی

زیاتر له‌ 20 به‌رهه‌می شیعر ، چیرۆك و رۆمانی خستۆته‌ سه‌ر زمانی فارسی

كتێبی  " دواجار دێمه‌وه‌ لات ئه‌وه‌ چاره‌نووسمه‌ " گوڵبژێرێكه‌ له‌ به‌رهه‌مه‌ شیعره‌كانی شاعیر و رۆماننوسی كورد " به‌ختیار عه‌لی " له‌ لایه‌ن وه‌رگێری ناسراوی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان " ره‌زا كه‌ریم موجار "  وه‌رگێردرایه‌ سه‌ر زمانی فارسی .

وه‌رگێری ناسراوی شاری بۆكان  " موجاور " له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئاشكرایده‌كات ، یه‌كێك له‌ به‌رهه‌مه‌ شیعره‌كانی " به‌ختیار عه‌لی " وه‌رگێراوه‌ته‌ سه‌ر زمانی فارسی و له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا له‌ كاتی كردنه‌وه‌ی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی تاران چاپ و بڵاوده‌كرێته‌وه‌ .

ره‌زا كه‌ریم موجاور به‌ یه‌كێك له‌ وه‌رگێره‌ ناسراو و چالاكه‌كانی كورد  هه‌ژمارده‌كرێت ، كه‌ تا ئێستا زیاتر له‌ 20 به‌رهه‌می  شیعر ، چیرۆك و رۆمانی له‌ نوسه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی كودرستانی خستۆته‌ سه‌ر زمانی فارسی .