سه‌رۆك بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ بنەماڵەی پڕۆفیسۆر عزەدین مستەفا رەسووڵ ده‌كات

سه‌رۆك بارزانی، پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاو کردەوە


به‌رێز مەسعود بارزانی، لە پەیامەکەیدا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی پڕۆفیسۆر عزەدین مستەفا رەسووڵ و فارووقی مەلا مستەفا کرد، بەبۆنەی کۆچی دوایی خوشکەزایان

دەقی پەیامەکە

بەڕێزان پڕۆفیسۆر عزەدین مستەفا ڕەسووڵ

کاک فارووق مەلا مستەفا

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوشکەزای بەڕێزتان، نووسه‌ر و رۆشنبیر، دانا جه‌لال موفتی‌ - مان پێگەییشت، لەم بۆنە خەمناکەدا
پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و سەرجەم خانەوادە و کەسوکارتان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین

لەخوای گەورە داواکارین گیانی کاک دانا بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و ئارامی و ئۆقرەییش بەهەموو لایەک ببەخشێت

انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سەرۆک