بۆچی كاغه‌ز له‌كاتی دڕاندندان ده‌نگ ده‌رده‌كات؟

كۆمه‌ڵێك ریشاڵی زۆر له‌ ماوه‌یه‌كی دیاری كراودا له‌یه‌ك جیاده‌بنه‌وه‌

كاغه‌ز له‌ ریشاڵی سلیلۆزی پێك دێت ، كاتێك پارچه‌ كاغه‌زێك ده‌دڕێنین ئه‌م ریشاڵانه‌ له‌یه‌ك جیاده‌بنه‌وه‌.

ئه‌وله‌ره‌له‌رش كه‌ ئه‌م ریشاڵانه‌ له‌كاتی دڕاندا ده‌ری ده‌كه‌ن هۆكاری په‌یدابوونی شه‌پۆلی ده‌نگی له‌ هه‌وای ده‌وروبه‌رد ، بۆیه‌ هه‌رچه‌ند خێراتر كاغه‌زه‌كه‌ بدرێنرێت ئه‌وه‌نده‌ش ده‌گه‌كه‌ی زیاتر ده‌بێت چونكه‌ له‌م باره‌دا كۆمه‌ڵێك ریشاڵی زۆر له‌ ماوه‌یه‌كی دیاری كراودا له‌یه‌ك جیاده‌بنه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌/ چی؟ بۆچی؟ چۆن؟

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی