گواردیۆلا ده‌یه‌وێت ئه‌لكانتارا به‌ده‌ست بهێنێت بیگوازێته‌وه‌ ڕیزه‌كانى یانه‌

له‌هاوینه‌ هه‌وڵى بۆى ده‌دات له‌گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانى ناوبراو


ڕۆژنامه‌ى ده‌یلى مه‌یلى به‌ریتانى ڕایده‌گه‌یه‌نێت ، پیپ گواردیۆلا راهێنه‌رى یانه‌ى مانچسته‌ر سیتى چاوى بڕیوه‌ته‌ تواناكانى تیاگۆ ئه‌لكانتارا یاریزانى هێلى ناوه‌راستى بایرن میونشن ، تیاگۆ ئه‌لكانتاراى ئیسپانى ئاستێكى باش پێكه‌ش ده‌كات له‌گه‌ل یانه‌كه‌ى سه‌ركه‌وتووه‌ ، بۆیه‌ بووه‌ته‌ جێگاى گرنگى پێدان له‌لایه‌ن پیپ گواردیۆلاوه‌ ، به‌هاتنى بۆ مانچسته‌ر سیتى پیپ ده‌یه‌وێت ڕیزه‌كانى یانه‌كه‌ى به‌هێزتر و باشتر بكات .
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت هه‌وڵه‌كان بۆ به‌ده‌ست هێنانى یاریزانه‌كه‌ى بایرن له‌هاوینه‌ ده‌بێت كه‌گواردیۆلا هه‌وڵى بۆى ده‌دات له‌گرێبه‌ست له‌گه‌ل یاریزانى ناوبراو 
گواردیۆلا له‌م وه‌رزه‌ى له‌گه‌ل یانه‌ى مانچسته‌ر سیتى له‌خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا ، له‌قۆناغى هه‌شت له‌یاریان له‌به‌رامبه‌ر لێڤه‌رپول دووچارى شكست هات له‌یاری چوون و گه‌ڕانه‌وه‌دا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو به‌هۆیه‌وه‌ كرایه‌ ده‌ره‌وه‌ى پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ . 
مانچسته‌ر سیتى وێڕاى  سه‌رف كردنى بڕه‌ پاره‌یه‌كى باش له‌كڕینى یاریزانان ته‌نیا ده‌ست كه‌وتى ئه‌م یانه‌یه‌ له‌م وه‌رزه‌ به‌ده‌ست هێنانى خولى ئینگلیزى ده‌بێت كه‌ده‌سته‌به‌رى بكات .
مانچسته‌ر سیتى له‌ڕیزبه‌ندى پریمه‌رلیگ له‌پله‌ى یه‌كه‌م دێت به‌ 87 خاڵ ، مانچسته‌ر یونایتد به‌پله‌ى دووه‌م دێت به‌ 71 خاڵ . 

شوان عه‌زیز