په‌رتووكی " كاردۆخ كوردی " به‌ زمانی ئه‌ڵمانی بڵاوكرایه‌وه‌

باس له‌ بیره‌وه‌ریه‌كان ده‌كات


دوای ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان به‌ سه‌رگه‌لی كورد هاتن و كه‌ ئێستاش به‌ كۆتا نه‌هاتووه‌ و به‌رده‌وامی هه‌یه‌ ، به‌ ناچاری ژماره‌یه‌كی زۆری تاكی كورد ئاواره‌ی وڵاتان بوون به‌ تایبه‌ت وڵاتانی ئه‌ورووپا و له‌ نێوانیاندا ئه‌ڵمانیا .

ژماره‌یه‌كی زۆر له‌وانه‌ی ئاواره‌ بوون كه‌سانی رۆشنبیر و خاوه‌ن بروانامه‌ و رۆناكبیرن كه‌ به‌ شێوازی جۆراوجۆر خزمه‌ت به‌ گه‌لی كورد ده‌كه‌ن له‌ رووی زمان ، هونه‌ر و كلتور  به‌ هه‌موو لقه‌كانیانه‌وه‌ .

كاكی خۆم یه‌كێكه‌ له‌م رۆناكبیره‌ كوردانه‌ی  تاراوگه‌ نیشته‌جێی وڵاتی ئه‌ڵمانیا  له‌  كه‌ له‌ رێگای قه‌له‌مه‌كه‌یه‌وه‌ خزمه‌تێكی زۆری به‌ گه‌لی كورد كردووه‌ .

دوایین به‌رهه‌می ناوبراو بریتییه‌ له‌ په‌رتووكێك به‌ ناوی " كاردۆخ كوردی " به‌ زمانی ئه‌ڵمانی كه‌ باس له‌ بیره‌وه‌ریه‌كان ده‌كات و چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌ ئێستا له‌ وڵاتی ئلمانیا بڵاوكرایه‌وه‌ .