له‌ دهۆك سێ نووسه‌ر شه‌ش كتێبی تایبه‌ت به‌ منداڵ بڵاوكرده‌وه‌

(خه‌لیل عه‌بدولغه‌فوور، رێژین عه‌بدوڵا و ریجوان فوئاد) هاتوونه‌ته‌ وه‌رگێڕان بۆ زمانی كوردی

ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ له‌شاری دهۆك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌، شه‌ش كتێبی نوێی تایبه‌ت به‌ منداڵ بڵاو كرده‌وه‌.

بورهان یه‌حیا گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ به‌"وشه‌"ی راگه‌یاند: ئه‌و شه‌ش كتێبه‌ له‌سه‌ر داهاتی پێشانگاكانی رابردووی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان چاپ كراون، چاپكراوه‌كان كتێبی بژارده‌ی منداڵانن و له‌ زمانی عه‌ره‌بی و بیانییه‌وه‌ هاتوونه‌ته‌ وه‌رگێڕان بۆ زمانی كوردی.

كتێبه‌كان له‌ ژێر ناوی : ئه‌ز ناترسم، ئه‌ز دره‌وان ناكه‌م، ئه‌ز به‌رده‌وام نابم لسه‌ر خه‌له‌تیێ، ئه‌ز دزییان ناكه‌م، خۆ ته‌نبه‌ڵ ناكه‌م، دلێ من لسه‌ر نینه‌ له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌ (خه‌لیل عه‌بدولغه‌فوور، رێژین عه‌بدوڵا و ریجوان فوئاد) هاتوونه‌ته‌ وه‌رگێڕان بۆ زمانی كوردی و له‌ بۆكسێكدا خراونه‌ته‌ كۆشكه‌كانی كتێب فرۆشتن

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی