به‌هۆی دۆڕانی به‌رشلۆنه‌وه‌ بازاڕێك سووتا

له‌كاتی خۆشی ده‌ربڕین

دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی رۆمای ئیتاڵی 0-3 دۆڕاو له‌ پاڵه‌وانه‌تییه‌كه‌دا ماڵئاوایی كرد، دوای یارییه‌كه‌ چه‌ند هانده‌رێك ده‌ستیان به‌ هه‌ڵدانی یاری ئاگرین كردو به‌و هۆیه‌وه‌ بازارێكی له‌نگه‌ له‌شاری كازمییه‌ له‌ باكووری به‌غدا سووتا.

له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ به‌رگری شارستانی به‌غدا به‌ میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاندووه‌: لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه‌  كه‌ یه‌كێك له‌ هاووڵاتیان له‌وكاته‌وه‌ی خۆشی خۆی به‌ هه‌ڵدانی یاری ئاگرین له‌به‌رامبه‌ر دۆڕانی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ ده‌ربریوه‌، گڕی ئه‌و یارییه‌ ئاگرینه‌ بۆته‌ هۆی سووتانی بازاره‌كه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار