له‌ مه‌هاباد سێ به‌رهه‌می "هه‌رمان وه‌تمانی" بڵاو كرانه‌وه‌

یه‌كێكه‌ له‌ شاعیرانی گه‌نج و چالاكان خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌می ئه‌ده‌بییه‌

له‌ شاری مه‌هاباد به‌ به‌شداریی كۆمه‌ڵێكی به‌رچاو له‌ شاعیران، نووسه‌ران، هونه‌رمه‌ندان و لایه‌نگرانی وێژه‌ و ئه‌ده‌بیی كوردی، ڕێوڕه‌سمی په‌رده‌لادان له‌سه‌ر سێ به‌رهه‌می ئه‌ده‌بیی شاعیری مه‌هابادی "هه‌رمان وه‌تمانی" به‌رێوه‌چوو.
به‌رهه‌مه‌كانی نووسه‌ری گه‌نج "هه‌رمان وه‌تمانی" بریتی بوون له‌  كۆمه‌ڵ شیعری كوردی "مه‌رگ دۆستت‌ترین ده‌ره‌ختی دنیا"، كۆمه‌ڵه‌ شیعری فارسیی "تن‌ها" و وه‌رگێڕانی كۆمه‌ڵه‌ هایكۆی "شوێنێك ده‌دۆزمه‌وه‌ نۆ مه‌رگ" .

به‌رپرسی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی مه‌هاباد رایگه‌یاند: بێ شك داهاتوو ڕوون ده‌بینین و پێمان وایه‌ به‌ هاوكاری هه‌مه‌لایه‌نه‌ی هونه‌رمه‌ندان و ئه‌دیبان ده‌توانین ئاسۆیه‌كی ڕوونتر بۆخۆمان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین و به‌سه‌ر كه‌ند و كۆسپه‌كاندا زاڵ بین.

 شایانی باسه‌ هه‌رمان وه‌تمانی، شاعیر و وه‌رگێڕ، ساڵی 1985 له‌ ساری مه‌هاباد له‌دایك بووه‌، یه‌كێكه‌ له‌ شاعیرانی گه‌نج و چالاكان خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌می ئه‌ده‌بییه‌ .

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی