ژماره‌ (251) ی گۆڤاری ڕامان بڵاوكرایه‌وه‌

چه‌ندان باس و بابه‌ت و ده‌قی نوێ و بابه‌تی هزری و هونه‌ری و خوێندنه‌وه‌ی كتێبی تێدا بڵاوبووه‌ته‌وه‌

گۆڤاری ڕامان گۆڤارێكی مانگانه‌ی رۆشنبیرییه‌ ژماره‌ (251) كه‌وته‌ به‌ردییدی خوێنه‌ران له‌م ژماره‌ییه‌دا چه‌ندین بابه‌تی رۆشنبیری ، فكری ، ئه‌ده‌بی ، كللتوری ، ده‌ق ، وتار ، لێكۆڵینه‌وه‌ و چیرۆك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ .

یه‌كێك له‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌م گۆڤاره‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نووسه‌رانی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان نووسینه‌كانیان بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی هه‌موو 5ی مانگێك له‌ كات وساتی خۆی بڵاوده‌كرێته‌وه‌ .

له‌م ژماره‌یه‌شدا، چه‌ندان باس و بابه‌ت و ده‌قی نوێ و بابه‌تی هزری و هونه‌ری و خوێندنه‌وه‌ی كتێبی تێدا بڵاوبووه‌ته‌وه‌.

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی