ڤاڵڤێردی له‌گه‌ڵ بارسا مێژوو ده‌نووسێته‌وه‌

بارسێلۆنا له‌ دوای له‌ ده‌ست دانی نه‌یماریش له‌ رامالینی یانه‌كان به‌رده‌وامه‌

ئێرنێستۆ ڤاڵڤێردی ئیسپانی له‌ هاوینی ساڵی 2017 وه‌كو به‌رێوبه‌ری هونه‌ری نویێ یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌ست نیشان كرا . 

ڤاڵڤێردی یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌كه‌ی پایته‌ختی مه‌درید بوو كه‌ له‌سوپه‌ری ئیسپانیا رووبه‌رووی ڕیاڵ مه‌درید بوویه‌وه‌و یه‌كه‌م یاری ئه‌و راهێنه‌ره‌بوو له‌گه‌ڵ بارسا كه‌تیایدا كورانی زێدان ئاستێكی باشیان پێشكه‌ش كرد هه‌ردوو یاریه‌كه‌یان به‌ سودی خۆیان كۆتایی پێ هینا جامه‌كه‌یان له‌ ڤاڵڤێردی سه‌ند. 

سه‌ره‌تایه‌كی خراپ بوو بۆ ڤاڵڤێردی به‌ڵام كه‌ خولی ئیسپانیا ده‌ستی پێ كرد خۆری گه‌شانه‌وه‌ی ڤاڵڤێردی لێره‌وه‌ ده‌ستی پێكرد دوای تێپه‌ربونی 27 گه‌ر له‌ خولی ئیسپانیا هیچ یانه‌یه‌ك نه‌یتواتیوه‌ شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ی ڤاڵڤێردی بوه‌ستینێت ئه‌مه‌ش ده‌سكه‌وتێكی باشه‌ بۆ ڤاڵڤێردی كه‌ یه‌كه‌م وه‌زه‌ راهێنه‌رایه‌تی بارسا ده‌كات له‌ خولی ئیسپانیا له‌ دوای تێپه‌رینی 27 گه‌ر به‌سه‌ر خوله‌كه‌ له‌ 21 یاریدا بارسا له‌گه‌ڵ ڤاڵڤێردی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه‌ له‌ 6 یاریش یه‌كسان بووه‌و بارسا یه‌كه‌م یانه‌یه‌ له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر 5 خوله‌ به‌هێزه‌كه‌ دوچاری هیچ  شكست نه‌ هاتووه‌ له‌ خولی ناوخۆ و له‌ كۆی تێپه‌ربونی 27 گه‌ر له‌ لالیگا بارسا 70 گۆلی تۆماركردوه‌. 

ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می یانه‌كه‌ كه‌ مێسیه‌ به‌ژداری له‌ 24 گۆَلی كردووه‌ سوارێزیش به‌ژداری 20 گۆلی كردووه‌ . ته‌نها 13 جار تۆری یانه‌كه‌ی كه‌ته‌لونیا هه‌ژینراوه‌ له‌ خولی ئیسپانیا. 

بارسێلۆنا له‌ دوای له‌ ده‌ست دانی نه‌یماریش له‌ رامالینی یانه‌كان به‌رده‌وامه‌ به‌ سه‌ركردایه‌تی لیو مێسی. 

بارسا ئه‌م ساڵ پالێوراوی سه‌ره‌كیه‌ بۆ بردنه‌وه‌ی خولی ئیسپانیا، له‌ جامی شای ئیسپانیاش ڤاڵڤێردی بارسێلۆنای گه‌یاندۆته‌ یاری كۆتایی كه‌ روبه‌روی یانه‌ی سێڤییا ده‌بێته‌وه‌ له‌ 21-4-2018 له‌ یاریگایی مێترۆپۆلیتانۆ كه‌ تایبه‌ت به‌ ئاتله‌تیكۆ مه‌دریده‌ . 

كورانی ڤاڵڤێردی له‌ جامی شای ئیسپانیا 8 یاریان ئه‌نجام داوه‌ له‌ 6 یاریدا سه‌ركه‌وتنیان به‌ ده‌ست هێناوه‌ له‌ 1 یاریدا یه‌كسان بونه‌ له‌ 1 یاریش توشی شكست هاتونه‌. 

ڤاڵڤێردی له‌ خولی یانه‌ پاله‌وانه‌كانی ئه‌وروپاش كه‌ به‌ چامپیۆنسلیگ ناسراوه‌ له‌گه‌ڵ بارسا ئاستێكی باشی پیشكه‌ش كردوه‌ به‌یه‌كه‌می كۆمه‌له‌كه‌ی سه‌ركه‌وت بۆ قوناغی 16 و بێ هیچ شكستێك قوناغی كۆمه‌له‌كانی تێپه‌راند . 

له‌كۆی 7 یاریدا 4 سه‌ركه‌وتنیان تۆماركردوه‌ 3 یاریش یه‌كسان بونه‌ . 

ڤاڵڤێردی 44 یاری فه‌رمی له‌گه‌ڵ بارسا ئه‌نجام داوه‌ له‌ 31 یاریدا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه‌ له‌ 10 یاریشدا یه‌كسان بووه‌ له‌ 3 یاریشدا دوچاری شكست هاتووه‌ و له‌ كۆی 44 یاریه‌كه‌ كورانی ڤاڵڤێردی به‌ژداری 100 گۆلیان كردوه‌، 22 جاریش تۆره‌كه‌ی بارسا هه‌ژێنراوه‌ . 

ئه‌م ئاماره‌ش واده‌كات ڤاڵڤێردی له‌گه‌ڵ بارسا مێژوو بنوسێته‌وه‌ .

شرۆڤه‌: كامه‌ران زێتى