په‌رله‌مانی ئه‌وڕوپا خوازیاره‌ سوپای پاسداران بخرێته‌ نێو لیستی رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كان

69 ئه‌ندام په‌رله‌مانی به‌ریتانیا پشتیوانیی ئه‌م داوایه‌یان كردووه‌

رۆژنامه‌ی " ته‌لیگراف "ـی به‌ریتانیی رۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ له‌ راپۆرتێكدا نووسیویه‌تیی كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا خوازیاری ئه‌وه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی وڵاته‌كه‌یان ناوی سوپای پاسدارانی ئێران بخاته‌ نێو لیستی رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كان.

به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی ته‌لیگراف، 69 ئه‌ندام په‌رله‌مانی به‌ریتانیا پشتیوانیی ئه‌م داوایه‌یان كردووه‌ و 30 كه‌سیان سه‌ر به‌ حزبی كرێكارن، كه‌ حزبێكی ئۆپۆزيسۆنی وڵاته‌كه‌یه‌.

داواكارییه‌كه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی به‌ریتانیا دوای رووداوه‌كانی ئه‌مدواییه‌ ئێران بووه‌ كه‌ سوپای پاسداران هاووڵاتییانی ناڕازیی له‌ناوخۆی ئێراندا سه‌ركوت كردووه‌.

سه‌رچاوه‌ / عه‌ره‌بییه‌    
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی