تویته‌ر هه‌ژماره‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ناسڕێته‌وه‌

چالاكوانان داوایان له‌ تویته‌ر كرد هه‌ژماری ئه‌و سه‌ركرده‌ جیهانییانه‌ رابگرێت

دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌فته‌ی رابردوو له‌ تویتێكدا باسی به‌كارهێنانی چه‌كی ناوه‌كی (ئه‌تۆمی) كرد له‌ دژی كۆریای باكوور، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (تیوته‌ر)، له‌باره‌ی سڕینه‌وه‌ی تیوته‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، روونكردنه‌وه‌ ده‌دات  چالاكوانان ده‌ستیان به‌ هه‌ڵمه‌تێك كرد و داوایان له‌ تویته‌ر كرد، هه‌ژماری ئه‌و سه‌ركرده‌ جیهانییانه‌ رابگرێت، كه‌ هانی توندوتیژی ده‌ده‌ن.

تویته‌ر له‌ وه‌ڵامی داوای ئه‌و چالاكوانانه‌دا رایگه‌یاند: سه‌ركرده‌كانی جیهان رۆڵێكی كاریگه‌ر ده‌بینن بۆ گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن بۆیه‌ ناتوانێ هه‌ژماری هیچ سه‌ركرده‌یه‌ك رابگرێت، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی پێویستن به‌ خه‌ڵك بگه‌ن، چیتر پێیان نه‌گات

 شایانی باسه‌ زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی جیهان بۆ گه‌یاندنی په‌یامه‌كانیان تویته‌ر  به‌كار ده‌هێنن ،  تره‌مپیش یه‌كێكه‌ له‌و سه‌ركردانه‌ی جیهان، كه‌ به‌رده‌وام تویته‌ر به‌كار ده‌هێنێت ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر تویته‌ر نابوایه‌ من له‌كۆشكی سپی نه‌ده‌بوو .

سه‌رچاوه‌/ روسیا ئه‌لیه‌وم

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی