ئه‌و وێنه‌ی" چارلس ئۆریر"ی ناساند

چارلس ئۆریر له‌ ساڵی " 1976" ه‌وه‌ وێنه‌گره‌


ئه‌و وێنه‌ی كه‌ كۆمپانیای مایكرۆسۆفت كردویه‌تی به‌ وێنه‌ی دیوار پۆشی ( وۆل په‌یپه‌ر) بۆ ویندۆز ئێكس پی به‌ ده‌ست و په‌نجه‌ی وێنه‌گری به‌ناوبانگی ئه‌مریكی "چارلس ئۆریر "  وێنه‌ گیراوه‌.

چارلس له‌ ساڵی 1996 ئه‌و وێنه‌ به‌ناوبانگه‌ی  له‌ ناوچه‌ی  سۆنۆما له‌ ویلایه‌تی كالیفۆرنیا به‌ كامیرایه‌كی مامناوه‌ند گرتووه‌ كه‌ تا ئێستا زیاتر له‌ یه‌ك ملیار كه‌س سه‌یری ئه‌و وێنه‌ی كردووه‌ .

چارلس ئاشكرایده‌كات كاتێك بۆ بینینی كچه‌ هاورێكه‌ی به‌ ریگاوه‌ بووه‌ ،ئه‌و دیمه‌نه‌ زۆر سه‌رنجی راكێشاوه‌ و كامیراكه‌ی ده‌رهێناوه‌ و ه‌و وێنه‌ی گرتووه‌، به‌ڵام ناوبراو له‌م باوه‌ره‌دا نه‌بووه‌ ئه‌و وێنه‌یه‌ ئاوا به‌ناوبانگ بێت .

جێی باسه‌ چارلس ئۆریر له‌ ساڵی " 1976" ه‌وه‌  وێنه‌گره‌ به‌ڵام هیچ كات به‌ قه‌د ه‌م وێنه‌یه‌ دڵخۆش نه‌بووه‌ ، چونكه‌ له‌ دوای گرتنی ئه‌و وێنه‌یه‌ خوله‌ك له‌ دوای خوله‌ك ناوبانگی ده‌ركردووه‌ .