له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو چوار پۆلیسی نه‌ینه‌وا بوونه قوربانی
13/12/2017 - 12:05
له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو له باكووری رۆژئاوای پارێزگای نه‌ینه‌وا، سێ پۆلیسی فیدرال كوژران و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربوو.
نه‌قیب سه‌عد محه‌مه‌د جبوری، ئه‌فسه‌ر له فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پۆلیسی فیدرال، راگه‌یاند : بۆمبێكی چێنراو له نزیك گوندی حكنه سه‌ربه ناحیه‌ی زوممار باكووری رۆژئاوای پارێزگای نه‌ینه‌وا به كاروانێكی هێزه‌كانی پۆلیسی فیدرالدا ته‌قییه‌وه و له ئاكامدا، سێ پۆلیس كوژران و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربوو.
جبوری ده‌شڵێت: رێگه‌ی گونده‌كه به ته‌واوی پارێزراوه و رۆژانه‌ش هێزه عێراقییه‌كان پیایدا هاتوچۆ ده‌كه‌ن و بۆمبه‌كه به ئامانجی شڵه‌ژانی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه چێندرابوو.
گوتیشی: دوای ته‌قینه‌وه‌كه، هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پكشنینیان له ناوچه‌كه، ده‌ست پێكرد.
ئاماده‌كردنی: رزگار
- Log in to post comments