به‌تۆمه‌تی به‌شداریكردن له‌ ریفراندۆم 17 پۆلیسی كورد ده‌ستگیر ده‌كرێن

به‌ فه‌رمانی به‌غدا

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی تكریت به‌ فه‌رمانی به‌غدا 17 پۆلیسی كوردی به‌ تۆمه‌تی به‌شداریكردن له‌ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌ستگیركردووه‌.

مه‌سعود مه‌لا په‌روێز، به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی خورماتوو به‌ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: به‌ پێی نووسراوێكی فه‌رمی كه‌ له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ ئاراسته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی تكریت كراوه‌، هاوپێچ له‌گه‌ڵ نووسراوه‌كه‌ ناوی 27 پۆلیسی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دوزخورماتو هاتووه‌، كه‌ به‌شدارییان له‌ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كردووه‌.

له‌نووسراوه‌كه‌دا داوا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی تكریت كراوه‌ ئه‌م پۆلیسانه‌ ده‌ستگیربكات كه‌ به‌شدارییان له‌ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كردووه‌، پۆلیسی تكریتیش 17 پۆلیسی كوردی ده‌ستگیركردووه‌.

دارشتنه‌وه‌ی : رزگار

به‌تۆمه‌تی به‌شداریكردن له‌ ریفراندۆم 17 پۆلیسی كورد ده‌ستگیر ده‌كرێن