سوپای ئیسرائیل خۆی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر رووداوێكی له‌ناكاو ئاماده‌ ده‌كات

هێزه‌كانی ئاسمانی و وشكانی سوپای ئیسرائیل به‌شدارن

سوپای ئیسرائیل به‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ سوپای قوبرسی رومی مانۆڕێكی تایبه‌تی سه‌ربازی له‌و وڵاته‌، ده‌ست پێكردووه‌.

ماڵپه‌ڕی یه‌دیعۆت ئه‌حره‌نۆت  له‌سه‌ر زاری گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاندووه‌: هێزه‌كانی ئاسمانی و وشكانی سوپای ئیسرائیل له‌م مانۆڕه‌دا، به‌شدارن كه‌ پێشتر پلانی بۆ دانراوه‌.

هه‌روه‌ها گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل ده‌شڵێ: ئامانج له‌م مانۆڕه‌، پاراستنی توانای هێزه‌كانی سوپای ئیسرائیل و ئاماده‌كارییه‌ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر رووداوێكی له‌ناكاو.

ئه‌مه‌ دووه‌م مانۆڕه‌ كه‌ له‌ نێوان سوپای ئیسرائیل و سوپای قوبرسی روومی ئه‌نجام ده‌درێت كه‌ یه‌كه‌م مانۆڕ له‌ نێوان ئه‌و دوو هێزه‌ له‌ مانگی حوه‌زیرانی رابردوودا، ئه‌نجامدرابوو.

ئاماده‌كردنی : رزگار