ئیسڕائیل هۆشدارییه‌كی تازه‌ ده‌دات به‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران

بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل


بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل سه‌باره‌ت به‌ به‌رده‌وامیی مانه‌وه‌ی ئێران له‌ سووریا هۆشدارییه‌كی تازه‌ی داوه‌ به‌ ئێران و وتوویه‌تیی: كه‌ ئێمه‌ رێگه‌ ناده‌ین رژێمێك ده‌ستی به‌ چه‌كی ئه‌تۆمیی رابگات كه‌ سوووره‌ له‌سه‌ر له‌ناوبردنی ئێمه‌.

ناتانیاهۆ له‌ درێژه‌ی قسه‌كانی وتیشی: كه‌ ئێمه‌ رێگه‌ به‌وه‌ش ناده‌ین ئه‌و رژێمه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌ پێشتر دیاریكراوه‌كه‌ی له‌ناوبردنی ئیسڕائیل پێگه‌ و مانه‌وه‌ی خۆی له‌ سووریا مسۆگه‌ر و پته‌و بكات.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێدایه‌ كه‌ حكومه‌تی ئێران ده‌ڵێت ئه‌وان له‌سه‌ر داوای به‌شار ئه‌سه‌د هێزیان ره‌وانه‌ی سووریا كردووه‌ و بۆیه‌ش له‌م وڵاته‌ ده‌مێننه‌وه‌.

 

سه‌رچاوه‌ / بی بی سی    
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی