هونه‌رمه‌ندێك كار له‌سه‌ر كه‌لوپه‌له‌ شكاوه‌كانى سه‌ر شه‌قام ده‌كات

كه‌ره‌سته‌ى شكاوى سه‌ر شه‌قامه‌كان به‌ جۆرێكی جیاواز جوان ده‌كات


هێنرى دێیڤید سورو ده‌ڵێت: ئه‌م جیهانه‌ بریتیه‌ له‌ (كانڤاسیكدا بۆ خه‌یاڵمان)

هونه‌ر هه‌موو كات په‌یامێكى جیاوازى پێیه‌ و یه‌كێك له‌ كاره‌كانى هونه‌ر خۆگونجاندنه‌ له‌گه‌ڵ كه‌موكورتییه‌كانى ژیان و مانا به‌خشینه‌ به‌ شته‌كانى ده‌وروبه‌رمان.

ڤانیو كراستیڤ نیگاركێشى بولگارى به‌ به‌كارهێنانى به‌هره‌ و توانا خه‌یاڵییه‌كانى كه‌ره‌سته‌ى شكاوى سه‌ر شه‌قامه‌كان به‌ جۆرێكی جیاواز جوان ده‌كات. 

ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ پێی وایه‌ هه‌موو شتێك ده‌توانرێت به‌ هونه‌ر جوان بكرێت و مانایه‌كیان پێببه‌خشرێت، بۆیه‌ هه‌ستاوه‌ به‌ كاركردن له‌سه‌ر زوربه‌ى شته‌ شكاوه‌ بێ گیانه‌كانى سه‌ر شه‌قام. 


ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ به‌شێكن له‌ كاره‌كانى هونه‌رمه‌ند (ڤانیو كراستیڤ)  
 

 

 

وه‌رگێڕان / سیروان عه‌زیز