وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتییه‌كان: ئایا عه‌بادی ئاماده‌یه‌ مووچه‌ی مووچه‌خۆران به‌ ته‌واوی بدات

لیستی وردبینیكراوی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه‌

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتییه‌كان وه‌ڵامی رایده‌گه‌ێنێ، لیستی وردبینیكراوی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه‌ و له‌ رێی بایۆمه‌ترییه‌وه‌ كراوه‌، ئێستایش حه‌یده‌ر عه‌بادی پرسیاری ژماره‌ی مووچه‌خۆران ده‌كات، به‌ڵام ئایا ئه‌و ئاماده‌یه‌ مووچه‌ی مووچه‌خۆران به‌ ته‌واوی بدات.

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: لیستی وردبینیكراوی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه‌ و له‌ رێی بایۆمه‌ترییه‌وه‌ كراوه‌، ئێستایش حه‌یده‌ر عه‌بادی) پرسیاری ژماره‌ی مووچه‌خۆران ده‌كات، به‌ڵام ئایا ئاماده‌یه‌ مووچه‌ی مووچه‌خۆران به‌ ته‌واوی بدات؟.

هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتییه‌كان ده‌شڵێ: به‌پێی مادده‌كانی 115 و 121ی ده‌ستووری عێراق، یاساكانی هه‌رێمی كوردستان باڵاده‌ستن جگه‌ له‌و یاسایانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌ ده‌سته‌ڵاتی ره‌های حكوومه‌تی فیدراڵ كه‌ له‌ مادده‌ی 110ی ده‌ستووردا هاتووه‌ و هیچ باسێكیش له‌ چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌بردنی نه‌وت له‌و مادده‌یه‌دا نه‌كراوه‌.

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتییه‌كان جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌، كه‌ جگه‌ له‌ حكوومه‌تی فیدراڵی، هه‌رێمیش ده‌سته‌ڵاتی له‌ به‌ڕێوه‌بردنی نه‌وتدا هه‌یه‌، هه‌ر بۆیه‌ ده‌بێت كه‌رتی نه‌وت به‌ هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌ ببردرێت.

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتییه‌كان پرسیاری ئه‌وه‌ش ده‌كات : حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ چوارچێوه‌ی پێشفرۆشكردنی نه‌وتدا بۆ ساڵانی دابێ له‌گه‌ڵ كڕیارانی بیانی رێككه‌وتووه‌، ئایا به‌غدا بیری له‌ ئاكامه‌ یاساییه‌كانی ئه‌مه‌ كردووه‌ته‌وه‌.