ڕۆژیار سپیندارى ،، كۆمپانیایه‌كى پێشكه‌وتووى ژاپۆنى ڕۆبۆتێكى تازه‌ى دروستكرد ، كه وه‌كۆ مرۆڤ شه‌ش هه‌ستى هه‌یه‌و به مامۆستای دوا ڕۆژ ناسراوه .
ئه‌م ڕوبۆته تازه‌یه ناوى "سایا"یه‌و شێوه‌ى دروستكردنى زۆر له مرۆڤه‌وه نزیكه‌و له زۆر هه‌ڵسوكه‌وتیشدا وه‌كۆ مرۆڤ وایه . هه‌روه‌ها ڕوبۆته‌كه شه‌ش له‌و هه‌ستانه‌ى هه‌یه كه له مرۆڤدا هه‌ن ، ئه‌وانیش وه‌كۆ " ترس و سۆزدارى و تۆڕه‌و خۆشبه‌ختى و ڕه‌شبینى و پێستی مه‌تاتیه" .
هیرۆشی كوبایاشی مامۆستای زانكۆ كه ئه‌م ڕۆبۆته‌ى دروستكردووه ده‌لێت" ڕۆبۆته‌كه هاوشێوه‌ى مرۆڤه‌و زیاتریش له منداڵ و مرۆڤى پیره‌وه نزیكه . هه‌روه‌ها بۆ یه‌كه‌م جار ئه‌م ڕۆبۆته له ساڵی 2004 له ولاتى ژاپۆن دروستكراو له زۆربه‌ى قوتابخانه‌كانى ئه‌م وڵاته‌شدا پێشوازیان له خه‌لك ده‌كرد .
ناوبراو وتیشی ئێمه به پێویستمان زانى ڕۆبۆتێكى هاوشێوه‌ى وا دروست بكه‌ین ، چونكه پێشتر چه‌ند ڕۆبۆتێكى تر دروستكرابوون كه ڕۆلێكى كاریگه‌ر له بواره كومه‌ڵایه‌تیه‌كاندا نه‌یان ده‌گێرا ، بویه سایا ده‌توانێت به شێوه‌یه‌كى باش خزمه‌تى كومه‌لگا بكات .