بێستون كاكه‌یی .. لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای ده‌كا ئافره‌تانی وڵاتانی پێشكه‌وتوو له‌به‌رامبه‌ر پیاوان زۆرتر هه‌ست به تاوان ده‌كه‌ن .
لێكۆڵینه‌وه‌ی لێكۆڵینهرانی زانكۆی باسك له ئیسپانیا ئه‌و راستیه‌ی ئاشكرا كردووه و توێژه‌ران پێیانوایه هه‌ست به تاوان له ناو پیاوان تا راده‌یه‌كی زۆر دابه‌زیوه به‌ڵام ئافره‌تان زۆرتر هه‌ست به تاوان ده‌كه‌ن .
ئه‌نجامی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه له گۆڤاری تایبه‌ت به ده‌رووناسی ئیسپانیا بڵاوبوه‌ته‌وه‌و له سێ چینی جیاواز له ته‌مه‌نه‌كانی گه‌نجی و مامناوه‌ندی و به‌ساڵاچووییدا له نێوان پیاوان و ئافره‌تان ئه‌نجام دراوه .
هه‌ست به تاوان كردن له ناو ئافره‌تان به‌رگری له پێشێلكردنی یاسا و رێنماییه‌كانی مه‌ده‌نی ده‌كات و له‌به‌رامبه‌ردا دابه‌زینی هه‌ست به تاوان له نێو پیاوان بوه‌ته‌هۆی به‌رزبوونی رێژه‌ی پێشێلكردنی یاسا و رێنماییه‌كان .