ئارێز ئه‌حمه‌د .. رۆبرت گه‌یتس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له دیداری له‌گه‌ڵ هاوتای ئیتالیا خۆی له‌باره‌ی كێشه پرسی ئه‌تۆمی ئێران رایگه‌یاند: كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌رفه‌تی زۆری داوهتـه ئێران به‌ڵام ئه‌نجامێكی ئه‌رێنی دهستنهكهوتووهو ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی یه‌كگرتوو گوشار بخاته‌سه‌ر ئێران گه‌مارۆ ئابووریه‌كانی سه‌ر ئه‌و وڵاته كاریگه‌ر ده‌بێت و ده‌بێ هه‌موومان هاوكاری یه‌ك بین بۆ گوشار خستنه‌سه‌ر حكوومه‌تی ئێران .
له بهشێكیتر له وته‌كانی رۆبرت گه‌یتس رایده‌گه‌یه‌نێت: كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی نایه‌وێ خه‌ڵكی ئێران زیانیان به‌ركه‌وێت. حكوومه‌تی ئۆباما زۆر هه‌وڵی داوه له رێگای دیپلۆماسیه‌وه پرسی ئه‌تۆمی ئێران چاره‌سه‌ر بكات و سه‌رۆك ئۆباما به‌شێوه‌یه‌كی راستگۆیانه له‌گه‌ڵ ئێران هه‌ڵسوكه‌وتی كردووه به‌ڵام ئێران هێشتا وڵامێكی شیاوی نه‌داوه‌ته‌وه ئه‌و هه‌وڵانه .