ئارێز ئه‌حمه‌د .. به‌رپرسانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له به‌یاننامه‌یه‌كدا خوازیاری راوه‌ستانی خێرای بریاری لهسێداردهن له ئێرانن به تایبه‌ت ئه‌و ئیعدامانه‌ی كه به ئامانجی ترساندنی خه‌ڵك ئه‌نجام ده‌درێت .
له به‌یاننامه‌ی یه‌كێتی ئه‌ورووپا دا هاتووه: یه‌كێتی ئه‌ورووپا نه‌یاری بریاری له‌سێداردان له هه‌ر بارودۆخێكه و داوا له ئێران ده‌كات به خێرایی كۆتایی بێنێت به‌و كاره و یه‌كێتی ئه‌ورووپا به‌م به‌یاننامه‌یه نیگه‌رانی خۆی له‌باره‌ی بریاری له‌سێداره‌دان له ئێران راده‌گه‌یه‌نێت. كاترین شتۆن له‌و به‌یاننامه رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌سێداره‌دانی زیندانیان به‌شێكه له پرۆژه‌ی گه‌وره‌ی ترساندنی نه‌یارانی سیاسی .
له‌گه‌ڵ ناره‌زایه‌تی یه‌كێتی ئه‌ورووپا له‌باره‌ی بریاری له‌سێداره‌دان له ئێران رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی رۆژنامه‌وانان (IFJ) و رێكخراوی لێبردوویی نێوده‌وڵه‌تی و كۆنفیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجوومه‌نی كرێكاران داوایان له رێبه‌رانی جیهان كردووه گوشار بخه‌نه‌سه‌ر ئێران بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته رێز له مافی مرۆڤ بگرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌و سێ ریكخراوهجیهانیه داوا له ئێران ده‌كه‌ن كۆتایی بێنێت به جێبه‌جێكردنی بریاری له‌سێداردان .