حه‌مدییه حوسه‌ینی سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ڵبژاردن له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی
هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، ئه‌و هه‌واڵه‌ی به‌درۆخسته‌وه كه
باس له ساخته‌بوونی بڕوانامه‌كه‌ی پهرلهمانتارو پاڵێوراو بۆ
هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو سه‌فیه سوهێل ده‌كه‌ن.
حه‌مدییه حوسه‌ینی رایگه‌یاند" ئه‌و
بڕوانامه‌یه‌ی كه سه‌فیه سوهێل به‌مه‌به‌ستی خۆپاڵاوتن بۆ
هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق خستویه‌ته به‌رده‌م كۆمیسیۆن ساخته نییه‌و
به‌پێی رێنماییه‌كان راست‌و دروسته”.
وتیشی “ئه‌و هه‌واڵه‌ی كه له‌مباره‌یه‌وه له هه‌ندێك ده‌زگای راگه‌یاندندا بڵاوكراوه‌ته‌وه دووره له ڕاستی”.
جێی باسه هه‌ندێك ده‌زگای راگه‌یاندن له‌ماوه‌ی رابردوودا
ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه بڕوانامه‌ی خوێندنی سه‌فیه سوهێل ساخته‌یه.