ئه‌مڕۆ 8/2 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌ت و به‌ئاماده‌بونی ئازاد
به‌رواری جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت كۆبووه‌وه.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی بۆ
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌سه‌ركه‌توو وه‌سفكردو
به‌هه‌نگاوێكی گرنگی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردولای وه‌سفكرد،
دواتر سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماژه‌ی به سه‌د رۆژی كاركردنی حكومه‌ت كرد‌و
له‌وباریه‌وه رایگه‌یاند: له‌و ماوه‌یه‌دا حكومه‌ت وه‌كو یه‌ك تیم كاری
كردووه هه‌موومان هاوكاری یه‌كتر بووین، به‌یه‌كه‌یشه‌وه روبه‌ڕووی
كێشه‌و گیروگرفت و ئاسته‌نگه‌كان بوینه‌ته‌وه.
د.به‌رهه‌م وتیشی: هه‌ر
له‌وماوه‌یه‌دا پڕۆژه یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان‌مان په‌سه‌ند كرد‌و
ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان‌مان كرد، كه‌ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌ی خه‌ڵك
و حكومه‌ته، به‌پێی بیروبۆچوونی حكومه‌تی هه‌رێمیش، گفتوگۆكردن و
ده‌ربڕینی ره‌خنه‌و بیروبۆچوون سه‌باره‌ت به‌و بودجه خه‌مڵێنراوه
دیارده‌یه‌كی دڵخۆشكه‌ره، به‌ڵام پێویست ده‌كات بچینه‌وه خزمه‌ت
به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و مافی هاووڵاتیان.
له‌پێناو خزمه‌تكردنی جوتیاران
و په‌ره‌پێدانی كه‌رتی كشتوكاڵیش ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا كه‌بڕی 2%
سودی قه‌رزی كشتوكاڵ هه‌ڵبگیرێت بۆ ئه‌وه‌ی جوتیاران بتوانن باشتر سود
له‌و قه‌رزه وه‌ربگرن.
هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیراندا ده‌ستپێشخه‌ری حوكمڕانی دروست و شه‌فاف په‌سه‌ند كرا، وه‌كو
بنه‌مایه‌ك بۆ دامه‌زراندنی حكومڕانیه‌كی نوێ و شه‌فاف كه‌به‌هۆیه‌وه
زۆرترین خزمه‌تی هاووڵاتیان بكرێت، به‌گوێره‌ی ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه
ده‌بێت سه‌رجه‌م وه‌زیرو خاوه‌ن پله تایبه‌تییه‌كان له‌حكومه‌تی هه‌رێمدا
سه‌روه‌ت و سامانی خۆیان بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ئاشكرا بكه‌ن،
هه‌روه‌ها رێگه‌ش به‌خاوه‌نی پۆسته تایبه‌ته‌كان نادرێت سه‌رقالچی كاری
تایبه‌تی خۆیان بن وه‌كو بوونی كۆمپانیا‌و چالاكی بازرگانی و وه‌به‌رهێنان،
سه‌ره‌ڕای جیاكردنه‌وه‌ی چالاكی كه‌رتی تایبه‌ت و گشتی و چالاكی سیاسی و
خزمه‌تی مه‌ده‌نی.
له‌درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی راسپێردرا كه‌به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك سه‌باره‌ت
به‌له‌به‌رچاوگرتنی مافه‌كانی نه‌خۆش ئاماده بكات وه‌كو به‌شێك
له‌پێداچوونه‌وه‌ی سه‌رانسه‌ری سیستمی ته‌ندورستی له‌كوردستاندا،
سه‌ره‌ڕای ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕین له‌سه‌ر دابینكردنی پێداویستی بۆ
نه‌خۆشخانه‌كان و پێداچوونه‌وه به‌سیستمی كڕینی ده‌رمان و پێداویستی
پزیشكی.
له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی باڵای ئابوری
هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د سالح سه‌رۆكی
حكومه‌ت و به‌ئاماده‌بوونی ئازاد به‌رواری جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت
كۆبووه‌وه.
له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ته‌ئكید له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی پلانی
پێنج ساڵه‌ی كشتوكاڵ كرایه‌وه‌و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵیش ئه‌و پڕۆژانه‌ی خۆی
خستنه‌ڕوو كه‌له‌بودجه‌ی 2010 دا نه‌هاتوون، له‌وباره‌یه‌وه بڕیاردرا
لیژنه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی دارایی و كشتوكاڵ و سامانه سروشتییه‌كان پێك
بهێنرێت بۆ دابینكردنی بودجه‌ی پێویست بۆ ئه‌و پڕۆژانه، هه‌روه‌ها
بڕیاردرا كه‌بانكی كشتوكاڵی زیاتر چالاك بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی جوتیاران بتوانن
سودی لێ وه‌ربگرن و قه‌رزی پێویستیان پێبدات.
هه‌ر له‌درێژه‌ی ئه‌و
كۆبوونه‌وه‌یدا بڕیاردرا وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی گه‌ڵاڵه
نامه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌پاراستنی به‌رهه‌می خۆماڵی ئاماده بكات و
له‌كۆبونه‌وه‌ی داهاتوودا بخرێته‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت،
سه‌ره‌ڕای په‌ره‌پێدانی هه‌فته بازاڕ بۆ خێزان و خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت.
به‌مه‌به‌ستی
زیاتر كۆنترۆڵكردنی كڕینی ده‌رمان و پاراستنی سه‌لامه‌تی هاووڵاتیان،
ئه‌نجومه‌نی باڵای ئابوری بڕیاریدا كه‌لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌سه‌رپه‌رشتی
وه‌زیری ته‌ندروستی و نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و كه‌سانی پسپۆڕ پێك
بێت بۆ كڕینی ده‌رمان، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌له‌گه‌ڵ ستانداردی جیهانی بگونجێت
و جۆری باشی ده‌رمان بهێندرێته هه‌رێمی كوردستان.