ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كوتله‌ی
ره‌وتی سه‌در روونیكرده‌وه، به‌عسییه‌كان ده‌بێت به گوێره‌ی یاسای
لێپرسینه‌وه و دادپه‌روه‌ری مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت و له
ده‌ستووریشدا به روونی رێگه له گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌عسییه‌كان گیراوه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانی عێراق له كوتله‌ی ئیئتلافی یه‌كگرتووی شیعه خالد ئه‌سه‌دی
رایگه‌یاند، پێویسته مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ی به‌عس به گوێره‌ی
یاسا بێت.
هه‌رله‌م باره‌یه‌وه نوێنه‌ر له كوتله‌ی
به‌ره‌ی ته‌وافقی سوننه و یه‌كێك له به‌رپرسانی حزبی ئیسلامی ره‌شید
عه‌زاوی گوتی " لێژنه‌ی هه‌مواركردنی ده‌ستوور له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
ئاگاداری كردینه‌وه تاكو ئێستا هیچ كیانێكی سیاسی داوای لابردنی ماده‌ی
ده‌ستووری په‌یوه‌ست به حزبی به‌عسی نه‌كردووه.
به گوێره‌ی ماده‌ی حه‌وتی ده‌ستووری
هه‌میشه‌یی عێراقی فیدراڵ رێگه نادرێت به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌عسییه
سهدامییهكان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو پرۆسه‌ی سیاسی عێراق.