به‌مه‌به‌ستى ئاگاداربوون له ره‌وشى به‌رێوه‌چوونى كاروپرۆژهكان ، نه‌وزاد هادى پارێزگارى هه‌ولێر به‌یاوه‌رى رزگار مسته‌فا قایمقامی قه‌زاى خه‌بات و ئیسماعیل محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌رى شاره‌وانیه‌كانى هه‌ولێر پرۆژه‌كانى شارۆچكه‌ى خه‌باتى به‌سه‌ركرده‌وه كه به‌گوژمه‌ى نزیكه‌ى سێ ملیار دینار له‌سه‌ر بودجه‌ى په‌ره‌پێدانى پارێزگا جێبه‌جێ ده‌كرێن .
سه‌ره‌تا به‌رنامه‌ى قیرتاوكردنى شهقامهكانى گه‌ره‌كى ئاشتى به‌سه‌ركرده‌وه به‌رووبه‌رى 100000 مه‌ترى دووجا و به‌گوژمه‌ى یه‌ك ملیار‌و دووسه‌د ملیۆن دینار له جێبه‌جێكردندایه .
دواتر پرۆژه‌ى دروستكردنى شه‌قامه‌كان و تۆرى ئاوى گه‌ره‌كى كانی مام سنج بهسهركرانهوه كهبهگوژمهى یه‌ك ملیار‌و دووسه‌دو په‌نجا ملیۆن دینار له‌جێبه‌جێكردندایه .
له‌كۆتاییشدا پرۆژه‌ى شهقامهكانى ناوچه‌ى پیشه‌سازى خه‌باتیان به‌سه‌ركرده‌وه كه به گوژمه‌ى 250 ملیۆن دینار جێبه‌جێ ده‌كرێت .
پارێزگارى هه‌ولێر جه‌ختى لهسهربهردهوامبوونى كاروپرۆژهكانى خزمه‌تگوزارى سنوورى قه‌زاى خه‌بات كرده‌وه كه ئه‌مسالیش به‌هه‌مان ئاراسته خزمه‌تگوزارییه‌كان ته‌واوده‌كرێن و له تێكراى سێكته‌ره‌كانه‌وه به‌رده‌وامیان ده‌بێت .