به‌رپرسێكى سه‌ربازى ئێران رایگه‌یاند كه به‌م زووانه سیسته‌مێكى نوێى به‌رگرى مووشه‌كى ئاشكرا ده‌كه‌ن . حیشمه‌توڵڵا كهسیرى فه‌رمانده له فه‌رمانده‌یى هێزه‌كانى ئاسمانى ئێران له لێدوانێكیدا رایگه‌یاند كه له داهاتوویه‌كى نزیكدا سیسته‌مێكى به‌رگرى مووشه‌كى زه‌مین ئاسمان كه له‌ناوخۆى ئێران دروستكراوه و تواناكه‌ى هاوشێوه‌ى تواناكانى سسته‌مى مووشه‌كى جۆرى ئیس سێسهدى رووسییه ئاشكرا ده‌كه‌ن .
كهسیرى كه ئاژانسى ده‌نگوباسى ئێران لێدوانه‌كه‌ى بڵاویكرده‌وه گوتى: زانا و شاره‌زایانى ئێران له داهاتوویه‌كى نزیك سسته‌مێكى مووشه‌كى به هه‌مان هێز و تواناى سسته‌مى به‌رگرى مووشه‌كى رووسیا جۆرى ئێس سێسه‌د ئاشكرا ده‌كه‌ن .
ماوه‌یه‌كه ئێران گرێبه‌ستێكى بۆ كرینى چه‌ندین مووشه‌كى جۆرى ئێس سێسه‌د له‌گه‌ڵ رووسیا مۆركردووه؛ به‌ڵام تاكو ئێستا كۆمپانیاكه‌ى دورستكهرى ئه‌و جۆره مووشه‌كه واده‌ى راده‌ستكردنى ئه‌و مووشه‌كانه‌ى بۆ ئێران ئاشكرا نه‌كردووه و هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل فشار ده‌خه‌نه سه‌ر رووسیا بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و سسته‌مه به ئێران نه‌فرۆشێت .