هیلارى كلنتۆن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند هه‌ڕه‌شه‌ى رێكخراوى تیرۆریستى قاعیده زۆر گه‌وره‌تره له هه‌ره‌شه‌ى ئێران و جه‌ختیشكرده‌وه كه هێشتا ئێران هه‌ره‌شه‌یه‌كى راسته‌قینه‌یه .
كلینتۆن له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ تۆرى سی ئێن ئێن گوتى بوونى وڵاتى وه‌كو كۆریاى باكوور و ئێران به خاوه‌نى چه‌كى ئه‌تۆمیى هه‌ڕه‌شه‌ى راسته‌قینه‌ن .
راشیگه‌یاند كه ئێران به شێوه‌یه‌كى ئه‌نقه‌ست یارى به كات ده‌كات سه‌باره‌ت به ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى بۆ پیتاندنى یۆرانیۆم له ده‌ره‌وه‌ى ئێران به‌رامبه‌ر به دابینكردنى سووته‌مه‌نى پێویست بۆ دامه‌زراوه‌كانى .
كلینتۆن هه‌روه‌ها گوتى كه هه‌ڕه‌شه‌ى سه‌ره‌كى له‌و تۆره ناحكوومییانه‌وه دێت كه سنووى ده‌وڵه‌تان ده‌بڕن وه‌ك ئاماژه پێدانێك به رێكخراوى تیرۆریستى قاعیده و لقه‌كانى له باكوورى ئه‌فریقیا و پاكستان و سعوودیه و یه‌مه‌ن .
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانیى خۆشى له هۆیه‌كانى به‌رده‌وامبوون كه قاعیده به‌كارى ده‌هێنێت ده‌ربرى و گوتى ئه‌و رێكخراوه هه‌میشه و به به‌رده‌وامى ئه‌و هۆیانه پێشده‌خات كه به‌كارده‌هێنێت بۆ ئه‌نجامدانى هێرشى تیرۆریستى .