سه‌رۆكى به‌رهه‌ڵستكاران سه‌ركه‌وتنى خۆى له هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌رۆكایه‌تى ئۆكراینا راگه‌یاند؛ له دیدارێكى ته‌له‌فیزیۆنیدا فیكتۆر یانكۆ ڤیچ سه‌رۆكى به‌رهه‌ڵستكارانى ئۆكراینا سه‌ركه‌وتنى له هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى به‌رامبه‌ر به یۆلیا تیموشینكۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئۆكراینا ئاشكرا كرد‌و و داواى له‌سه‌رۆك وه‌زیران تیمۆشینكۆ كرد ده‌ست به‌جێ ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ى خۆى له پۆسته‌كه‌ى رابگه‌ینێت ؛
به‌پێى ئاكامى سه‌رتایى هه‌ڵبژاردنه‌كه به نۆ له‌سه‌دا یانكۆڤیج له پێشه‌وه‌ى تیمۆشینكۆى سه‌رۆك وه‌زیران دێت ؛ تیمشینكۆ ته‌مه‌ن چل نۆ ساڵ به‌شدارى له‌شۆرشى نارنجى ئۆكراین له ساڵى دووهه‌زار و چوار كردووه كه تیدا له رێگه‌ى خۆپێشاندانێكى گه‌وره‌وه سه‌ركه‌وتنى سه‌ره‌تایى یانكۆ ڤیچى له‌و كات ره‌تكرده‌وه؛ به‌هۆى بوونى ساخته له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا ؛
سه‌رۆكى به‌رهه‌ڵستكاران فیكتۆر یانكۆ ڤیچى ته‌مه‌ن په‌نجاو حه‌فت ساڵیش كه پێشتر فیته‌رى ئۆتۆمبیل بووه له چوارچێوه‌ى پروپاگه‌نده‌كانى هه‌ڵبژاردنی دا به‌ڵینى به خه‌ڵكى ئۆكرانیا داوه ره‌وشى ئابوورى وڵات باشتر بكات و په‌یوه‌ندییه‌كانى ولاته‌كه‌ى له گه‌ڵ مۆسكۆ به‌ره‌وه پێشه‌وه ببات .