سه‌رچاوه‌یه‌ك له ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه و دادپهروهرری رایگه‌یاند، ده‌سته‌كه‌یان داوایه‌ك له دژی ساڵح موتڵه‌گ سه‌رۆكى به‌ره‌ى دیالۆگى نیشتمانى به به‌ڵگه ودیكۆمێنتهوه بۆ داواكاری گشتی ده‌سته‌ی تێهه‌ڵچوونه‌وه به‌رزده‌كاته‌وه .
سه‌نته‌رى راگه‌یاندنى نیشتمانى له سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرسى ده‌سته‌كه‌ى گواسته‌وه كه ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه و دادپه‌روه‌ری داوای یاسایی له‌سه‌ر ساڵح موتڵه‌گ تۆمار ده‌كات به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ى ناوبراوى به نا یاسایی و به‌كرێگیراوی لایه‌نه ده‌ره‌كیه‌كان وه‌سف كردووه .
شایانى باسه كه ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه و دادپه‌روه‌ری مانگى رابردوو بڕیاریدا 14 كیانی سیاسی و چه‌ند پاڵێوراوێك له هه‌ڵبژاردن دووربخاته‌وه به‌تۆمه‌تی به‌عسیبوون .